قاسم دهڕبۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال ڕایده‌گه‌ینێت، ره‌وشى ده‌ڤه‌رى شنگال خراپەو ئه‌من و ئاسایش تێیدا بەرقەرار نییە.
وتیشى" حكومه‌تى عێراق هیچ بۆ شنگال ناكات، تەنها حکوومەتی هەرێمی کوردستان خەمخۆری شنگاله.
له‌باره‌ى بوونى هێزه‌كانى په‌كه‌كه له شنگال، ناوبراو وتى" پەکەکە لە سووریاوە چەک و
هێزی زیاتر بۆ شنگال دەنێرێت، بەغداش مووچەی 3 هەزار کەس لەو هێزانەی پەکەکە ده‌دات و پێداویستى بۆیان ڕه‌وانه ده‌كات.
قاسم دهڕبۆ وتیشى" دۆخى شنگال خراپه‌و له خزمه‌تگوزاى ئاو و كاره‌با بێ به‌شه، بۆیه حكومه‌تى عێراق و په‌كه‌كه ناتوانن هیچ خزمه‌تگوزارى بۆ خه‌لكى ناوچه‌كه دابین بكه‌ن، به‌لكو بۆنه‌ته هۆى زیاتر تێكچوونى ره‌وشى ژیان و ئه‌منى ناوچه‌كه‌و خه‌لكه‌كه‌ش له‌به‌ر مه‌ترسی ژیانیان ناتوانن بگه‌رێنه‌وه ناوچه‌كانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.