سهركردهیەکی جوڵانهوهی بابلیۆن كه بهناوی زافر لویس كه گروپێكی سهر به حهشدی شهعبیی عیراقه، داوا دهدات باڵیۆزی ئهمریكا له بهغدا دهربكرێت و باڵیۆزى ئەمەریکا دەڵێت: هێزەکانى ئەمەریکا لەسەر داواى حکومەت و وەک بەشێک لە هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى دژى داعش لە عێراقدان.
زافر لویس، یەکێک لە فەرماندەکانی گروپی بابلیۆنی سەر بە حەشدی شەعبی رایگەیاند: هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی ئیمزایان دەستپێکردووە بۆ دەرکردنی ماتیۆ تویلەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و کشاندنەوەی باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆن.
لویس دهڵێت: ههڵوێستهكهیان بهرامبهر ئهوه دێت كه ئهمریكا ریان كلدانی، سهرۆكی جوڵانهوهكهیانی خستوهته لیستی تیرۆرهوه.
له بهرامهردا باڵیۆزى نوێى ئەمەریکا ئەرکى خۆى لە باڵیۆزخانەى وڵاتەکەى لە بەغدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت: هێزەکانى ئەمەریکا لەسەر داواى حکومەت و وەک بەشێک لە هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى دژى داعش لە عێراقدان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ماتیۆ تویلەر باڵیۆزى نویى ئەمەریکا لە عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنوس و میدیاکارى عێراقى ئاماژەى بەوەکرد کە بەغدا داواى لە واشنتۆن کردوە بۆ مانەوەى هێزەکانیان لە عێراق لەچوارچێوەى هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى دژى داعش.
لەو دیدارەدا، ماتیۆ باسى لەوە کردوە کە پێنج ئەولەویەت و کارى لەپێشینەى هەیە لە عێراق لەوانە بەگەڕخستنى هەوڵەکانى و کارکردنى لایەنەکان بۆ رێگرى لە دووبارە دەرکەوتنەوەى رێکخراوى داعش، هاوکاریکردنى عێراق لە بەهێزکردنى دامەزراوەکان و پاراستنى سەروەرى وڵاتەکە و بەدیهێنانى سەقامگیرى ئابوورى و ئەمنى و گەشەپێدانى پەیوەندییەکانى واشنتۆن و بەغدا لە بوارە جیاوازەکاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.