Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:21

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان حکومەتی سووریاو ئۆپۆزسیۆن دەکات

هانی لایەنەکان ده‌دات ئەو ئاگربەستە بکەنە هەنگاوێک بۆ کۆتایی هێنان بەتوندوتیژی
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لەئاگربەستی نێوان حکومەتی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە دەکات و داوا ده‌كات ئەمه‌ هەنگاوێک بێت بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی له‌و ولاته‌دا.

ئاژانسی "رۆیتەرز"، بلاوى كرده‌وه‌، ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان حکومەتی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە کردوە و هانی لایەنەکانی داوە ئەو ئاگربەستە بکەنە هەنگاوێک بۆ کۆتایی هێنان بەتوندوتیژی و هێرشەکانی سەر هاوڵاتیان.

هەفتەی رابردوو میدیای فەرمی سووریا بڵاویانکردەوە ئاگربەستەکە بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی چەکدارەکان پابەند دەبن بەمەرجەکانی ئەو رێکەوتنەی کە رووسیا و تورکیا پێشێلیان کرد.

بەپێی زانیاری نەتەوە یەکگرتووەکان، لەمانگی چوارى ساڵی رابردووەوە بەهۆی دەستپێکردنی شەپۆلێکی گەورەی توندوتیژی لەنێوان حکومەتی سووریا و هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆندا لانیکەم 400 هاوڵاتی کوژراون و 440 هەزاری دیکەش لەترسی توندوتیژییەکان چوونەتە دەرەوەی سنورەکانی ئەو وڵاتە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.