Erbil 38°C پێنجشەممە 17 ئەیلوول 21:49

هێرشێکی ئاسمانی بۆ سه‌ر هێزه‌کانی حەفته‌ر 20 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

35 دیكه‌ش بریندارن
کوردستان TV
100%


له‌ ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی هێزه‌كانی جه‌نه‌راڵ خه‌لیفه‌ حەفته‌ر بۆسه‌ر شاری موزروق باشووری رۆژئاوای لیبیا، 20  كه‌س کوژران و زیاتر له‌ 35 ی دیكه‌یش برینداربوون.

ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌حرار له‌ زاری ئەندام لە په‌رله‌مانی لیبیا له‌ بازنه‌ی موزروق، ره‌حمه‌ ئاده‌م بڵاویکردەوە کە له‌ ئاكامی هێرشێكی ئاسمانی هێزه‌كانی جه‌نه‌راڵ خه‌لیفه‌ حەفته‌ر بۆسه‌ر شاری موزروق، 20 كه‌س له‌ خێڵی تۆوبۆو کوژراون و زیاتر له‌ 35ی دیكه‌یش برینداربوون.

ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی موزروق، محه‌مه‌د عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ خێڵی تۆوبۆو له‌ گه‌ڕه‌كی قه‌ڵا كراونه‌ته‌ ئامانج و زیانی گیانی و ماڵیان به‌ركه‌وتووه؛‌ به‌ڵام نه‌چووه‌ ناو ورده‌كاری زیاتره‌وه‌.

میدیاكانیش بڵاویانکردەوە، هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری.

تاكو ئێستا هێزه‌كانی خه‌لیفه‌ حەفته‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه‌. 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.