لیوا ھێرش ئەحمەد، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بڕیارێكی نوێی دەركردووە، كە لە ئێستادا كەوتووەتە واری جێبەجێكردنەوە و لۆگۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش لە تەواوی ئۆتۆمبێلە حكوومییەكان دەدات، تا لە دوای دەوام بۆ كاری تایبەت و كەسی بەكار نەھێنرێن.
بەڕێوەبەری ھاتوچۆی ھەولێر راشیگهیاندووه ھەر ئۆتۆمبێلێكی حكوومی ھی ھەر دامودەزگایەكی حكوومی بێت، لە دوای دەوامی فەرمی كاری تایبەت و كەسیی پێ بكرێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت و ئۆتۆمبێلەكە دەستبەسەر دەكرێت و دووچاری سزای ماددییش دەبنەوە، جا ھەر كەس و بەرپرسێك بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.