به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ى ئابى 2019، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند: له ئه‌نجامى به‌ركه‌وتنێكى ئوتۆمبێل له قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 30 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوونه.
هاوكات خالد مجاهد گوته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى میسر له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له فه‌یس بووك رایگه‌یاند: "له‌كۆى برینداران 3 بۆ 4 كه‌س به‌هۆى سه‌ختى بریندابوونیان له ژێر چاودێریدان له نه‌خۆشخانه‌ى ناسر و ئه‌وانى تر برینه‌كانیان مه‌ترسیدار نییه و هه‌ندێكیان به‌هۆى شكاندنى ده‌ست و قاچ و هه‌ندیكی دیكه‌شیان به‌هۆى سوتاوى نیردراون بۆ نه‌خۆشخانه بۆ تیماركردن".
وه‌زاره‌تى ناوخۆى وڵاتى میسریش لێدوانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر رووداوه‌كه راگه‌یاند و وتی به‌هۆى خێرایى لێخوڕینى ئوتۆمبێلێك دژ به هاتوچۆ له‌سه‌ر شه‌قامى كۆرنیش نزیك په‌یمانگاى شێرپه‌نجه‌ى نه‌ته‌وه‌یى له پێكدادانى سێ ئوتۆمبێلى دیكه ده‌ست به‌جێ ته‌قایه‌وه و هه‌روه‌ها له لێدوانه‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌ى به‌وه نه‌داوه كه ته‌قینه‌وه‌كه هێرشێك بووبێت و له ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر رووداوه‌كه به‌رده‌وامه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.