له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یماناندا، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌ت هه‌رێم، جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان ده‌كاته‌وه‌و راشیده‌گه‌ینێت: هاوكاری و پێكه‌وه‌یی هه‌مووان بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌و بنبڕكردنی ته‌واوه‌تی تیرۆر و تیرۆریستان پێویستیه‌كی حه‌تمیه.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 5 ى 8 ى 2019 ، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه به‌سه‌رپه‌رشتی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی (سه‌ربه‌ست له‌زگین) بریكاری وه‌زاره‌ت، ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ره باڵاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نوێنه‌رانی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ،كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان به‌ڕێوه‌چوو .
راشیدهگهیهنن ، له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه، وه‌زیری پێشمه‌رگه، ده‌رگای گفتوگۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرده‌وه‌و داوای له‌ئاماده‌بووان كرد، راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی دواین رووداو و چالاكییه‌كانی ماوه‌ی رابردوو بخه‌نه‌ڕوو.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم ده‌شڵێت ، دواتر راپۆرتی هه‌ریه‌ك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئیداره و میره ، ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و هه‌واڵگری گشتی خوێندرانه‌وه، كه تیایدا رووداو و كرده‌كانی دوو هه‌فته‌ی رابردوو به داتا و ژماره خڕانه ڕوو. پاشان له‌لایه‌ن وه‌زیری پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانانه‌وه گفتۆگۆیان له‌باره‌وه كرا
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كرا‌و جموجۆڵ و پێشێلكارییه‌كانی تیرۆریستانی داعش له ماوه‌ی رابردوودا له‌و ناوچانه به‌ووردی شه‌ن و كه‌و كرا.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.