Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 20:58

به‌وێنه‌ .... دوای رووداوه‌کانى 16ى ئۆکتۆبه‌ر یه‌که‌م به‌رپرسى کورد له‌پارێزگای که‌رکوک ده‌ست به‌کاربوویه‌وه‌

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌كه‌ركوك رایگه‌یاند،  به‌بڕیاری وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق پۆستى به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى فریاكه‌وتنى كه‌ركوك درایه‌وه‌ ده‌ست كورد 


له‌دوای رووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 عه‌قید دانیال جه‌بار به‌بریارێكى سیاسی به‌غدا له‌پۆستى به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى فریاكه‌وتنى كه‌ركوك لادرا 


هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى له‌ئێستادا به‌بریاری وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق ناوبراو گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر پۆستى پێشووی و له‌ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 5 ى 8 ى 2019  عه‌قید دانیال جه‌بار له‌پۆسته‌كه‌یدا  ده‌ست به‌كار بوویه‌وه‌ 

له‌دوای رووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كه‌كه‌ركوك و ناوچه‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ دووچاری داگیر كردن بوویه‌وه‌ ، وێڕای ئاواره‌ بوونى نزیك به‌ 200 هه‌زار خێزانى كورد له‌شاره‌كه‌ زیاتر 45 پۆستى به‌رێوه‌به‌ریش له‌كورد  به‌بریاری سیاسی ستێندرایه‌وه‌ و خه‌ڵكى عه‌ره‌ب و توركمان له‌شوێنیان دانران 


 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.