لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك، پۆلیسێكی هەولێر بە گوللـە بریندار دەکرێت و تۆمەتبارەکەش هەڵدێت.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە، 5-8-2019 هێزێكمان لە ناحیەی بەحركە چوون بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارێك، بەڵام لەكاتی هەوڵدان بۆ دەستگیكردنی، تۆمەتبارەكە تەقەی كردووە بەو هۆیەشەوە پۆلیسێكمان برینداربووە".
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، باسی لەوەش كرد تەندروستی پۆلیسەكە جێگرە، "تۆمەتبارەكەش دوای تەقەکردن هەڵاتووە نەتوانراوە دەستگیربكرێت، ئێستا گەڕان بەدوایدا بەردەوامە".
بەپێی زانییارییەکانی رووداو تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 377 لە یاسای سزادانی عێراقی كە تایبەتە بە ناپاكی هاوسەگیری، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.