مهحما خهلیل، قایمقامی شهنگال و راوێژکاری کاروباری ئێزیدییەکان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوڵاتیانی ئێزیدی ئاواتیان ئەوەبوو شەنگال ئازاد بکرێت و ئاسایشی ئەوان بپارێزرێت، دەشڵێت، "شەنگال رزگاربوو، بەڵام ئاسایشی ئەوان نەهاتووەتە پاراستن و تا ئێستاش، دەڵێن ناگهڕێینهوه شنگال تا هێزێكی هاوبهشی پێشمهرگه و سوپای عێراق نهچنه شنگال".
مهحما خهلیل، قایمقامی شهنگال و راوێژکاری کاروباری ئێزیدییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، "هاوڵاتیانی ئێزیدی ئاواتیان ئەوەبوو شەنگال ئازاد بکرێت و ئاسایشی ئەوان بپارێزرێت، شەنگال رزگار بوو، بەڵام ئاسایشی ئەوان نەهاتوەتە پاراستن تا ئێستاش، هەتا ئێستا 360 هەزار ئێزیدی لە کەمپەکانی کوردستانن وە 105 هەزار کەسیان ئاوارەی دەرەوەی وڵات بوون، تا ئێستا 60 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە ئەوان دەڵێن ئێمە ناگەڕێینەوە، چونکە ئەمنیەت نیە لەشەنگال هێزی جۆر بەجۆر هەن هەر هێزەی بەپێی بەرژەوەندی خۆی مامەڵە لەگەڵ ئێزیدییهكان دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "گەڕانەوەی ئەو هێزە عەرەبانەی کە لە 80%ی داعش-ن و هاوکاری داعش بوون، بەشەو داعشن بەڕۆژیش مەدەنین لە گوندەکانی دەوروبەری شەنگال، حکومەتی بەغدا هیچ فلتەری ئەمنی بۆ ئەوانە بەکارنەهێناوە، حەشدی شەعبی بەشەودا ڕێ لە ئێزیدییەکان دەگرن، بۆیە قەزیەی ئێمە قەزیەیەکی ئەمنیە بۆیە ئێزیدییەکان داوا دەکەن کە هێزی پێشمهرگهی هەرێمی کوردستان و سوپای عیراقی بەهاوبەشی بە سیستمێکی ئەمنی هاوبەش پارێزگاری لە ئێزیدییەکان بکات".
مهحما خهلیل وتیشی، "من بۆ خۆم مەیدانییەن گەڕاوم لەناو کەمپەکان خاوەن شەهیدی ئیزیدی و کەسوکاری قوربانیان وربانیان، ڕیش سپییەکان، دەڵێن ئێمە ناگەڕێینەوە شەنگال تا هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عیراق نەیەنە شەنگال بۆ پارێزگاریمان".
مهحما خهلیل ئەوەشی خستەڕو، "ئەوانەی کە دەڵێن پێشمەرگە بەرگری لەشەنگال نەکرد و پارتی تۆمەتبار دەکەن له كارهساتهكهی شهنگال ئەوە قسەی خەڵکی شەنگال نیە، قسەی هەندێک لەخەڵکی دەرەوەی شەنگالە، باشە ئەگەر پارتی تۆمەتبارە لە بابەتی شەنگال ئەی پارتی نەبوو کە پێشمەرگەی ڕەوانەی شەنگال کرد بۆ بەرگریکردن، هەر فراکسیۆنی پارتی بوو لەسەر بەڵێنی جەنابی سەرۆک بارزانی، تاوانی شەنگالی بەجینۆساید ناساند، ئەگەر پارتی تۆمەتبار بوایە نەیدەهێڵا بەجینۆساید بناسرێت".
مەحما خەلیل ئەوەشی وت، "حکومەتی عیراق تاوانبارە، بەپێی یاسا و دەستور کە نەمافی مەدەنی نە ئاسایشی بۆ شەنگالیەکان دابین نەکردوە، 100 ساڵ ئێزیدییەکان خزمەتی عیراقیان کرد کەچی لەماوەی دو ڕۆژدا سوپای عیراق شەنگالی بەجێهێشت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.