Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 20:58

نادیە موراد سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

3 ئاب وەک رۆژی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی دیاریکراوه‌
کوردستان TV
100%

نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدی و خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات لەبەرامبەر دیاریکردنی 3ی ئابی هەموو ساڵێک وەکو رۆژی بیرهاتنەوەی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان.

نادیە موراد لە ئەژماری خۆی لە توویتەر دەڵێت، "من زۆر سوپاسگوزاری هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقم، بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەبڕیاری ناساندنی 3ی ئاب وەکو رۆژی فەرمی بیرهاتنەوەی جینۆسایدی ئێزدییەکان. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە لە بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتەوایی و نۆژەنکردنەوەی ناوچە و کۆمەڵگەی ئێزدییەکان." 

لە رۆژی 3-5-2019 ساڵیادی هێرشی داعش بۆ شنگال، پەرلەمانی کوردستان 3ئابی وەک رۆژی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزدی دیاریکرد. پرۆژە بڕیارەکە بە کۆی دەنگی ئەندامانی بەشداربووی کۆبوونەوەکە پەسەندکرا کە ژمارەیان 87 ئەندام پەرلەمان بوو. 

لەبەرئەوەی پەرلەمانی کوردستان لە پشوودایە، کۆبوونەوەکە بە کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەژمارکرا و بەرنامەی کاری تەنها بریتیبوو لەدەنگدان لەسەر ئەو پێشنیازە. 

رۆژی 3ـی ئابی 2014 چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر شنگال و دەورووبەری و کۆمەڵکوژییەکی گەورەیان دژ بە کوردانی ئێزدی ئەنجامدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.