Erbil 38°C ھەینی 18 ئەیلوول 00:04

رۆژنامه‌نووسێکی سعوودی: هیچ ناکۆکییه‌کمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا نییه‌

ئاماده‌م له‌ داهاتوودا سه‌ردانی ئیسرائیل بكه‌م
کوردستان TV
100%

سكینه‌ مشێخس، نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی سعوودی له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی مه‌كان-ی ئیسرائیلی رایگه‌یاند: هیچ ناكۆكییه‌ك له‌نێوان ئیسرائیل و سعوودیه‌ نییه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسیمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیلدا نییه‌و تا ئێستاش ئیسرائیل یه‌ك فیشه‌كی به‌ ئێمه‌وه‌ نه‌ناوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ره‌ سعوودیه‌ ده‌ڵێت: هه‌ڵوێستێكی روون له‌ نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداو سه‌باره‌ت به‌ مه‌ترسییه‌كانی ئێران هه‌یه‌، چونكه‌ ئێران نوێنه‌رایه‌تی حزبوڵڵا و حوسییه‌كان ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بوونه‌ت هه‌ره‌ِشه‌ بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی رۆژنامه‌نووسه‌ سعوودییه‌كان بۆ ئیسرائیل مشێخس ده‌ڵێت: ئه‌و هاوڕێیانه‌ی سه‌ردانی ئیسرائیلیان كرد، كه‌ڵكیان وه‌رگرت له‌وه‌ی ئیسرائیلیان له‌ناوه‌وه‌ بینی و منیش ئاماده‌م له‌ داهاتوودا سه‌ردانی ئیسرائیل بكه‌م.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سۆمه‌رییه‌




 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.