به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به لۆگۆی سه‌ر ئۆتۆمبێله حكومییه‌كان راگه‌یاند كه تیایدا هاتووه: به‌پێی بریاریكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران قه‌ده‌غه‌یه موڵك وماڵی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌كاربێت و ئۆتومبێلی فه‌رمانگه حكومییه‌كانیش به‌موڵك وماڵی گشتی داده‌نرێت و بۆ راییكردنی كاری فه‌رمانگه‌كانه، بۆیه قه‌ده‌غه‌یه بۆ كاری تایبه‌ت به‌كاربهێنرێت و له‌دوای ده‌وامی فه‌رمیش له‌ده‌ره‌وه بن وه‌یان كاریان پێ بكرێت . هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: بۆجێبه‌جێكردنی ئه‌م بریاره‌ش وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لۆگۆیه‌كی تایبه‌تی چاپكردووه كه ده‌لكێنرێت به‌سه‌رجه‌م ئۆتومبێلی فه‌رمانگه حكومییه‌كان بۆ ناسینه‌وه‌یان وده‌ستنیشانكردنیان و لۆگۆكه‌ش له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر،له‌شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌و ئۆتومبێله حكومییانه‌ی كه له‌پایته‌ختن ده‌لكێنرێت به‌ئۆتومبێله‌كان.
ده‌شڵێت: به‌پێی خشته‌یه‌كی تایبه‌ت فه‌رمانگه حكومییه‌كان رۆژانه ئۆتومبێله‌كانیان ده‌نێرنه هاتووچۆ بۆلكاندنی لۆگۆیه‌كه، كه‌ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر روونیشیكردۆته‌وه كه له‌دوای ته‌واوبونی سه‌رجه‌م ئۆتومبێله حكومییه‌كان ئینجا هه‌نگاوی دووه‌می بریاره‌كه ده‌چیته بواری جێبه‌جیكردن ئه‌ویش به‌پۆلین كردنی ئه‌و ئۆتومبێلانه‌ی كه‌بۆیان هه‌یه له‌دوای ده‌وامی فه‌رمیش له‌ده‌ره‌وه بن بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوازری ، وه‌كو ئاگركوژینه‌وه‌و ئه‌مبولانس و فه‌رمانگه‌ی كاره‌باو ئاو‌و داده‌وه‌ری و كۆمه‌ڵێك فه‌رمانگه‌ی حكومی تر ،كه‌هه‌ندێك له‌كاره‌كانیان پێویسته له‌دوای ده‌وامی فه‌رمیش به‌رده‌وامی هه‌بێت ، ئه‌و ئۆتومبێلانه‌ش باجی تایبه‌تیان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه بۆ ده‌كرێت.
هه‌نگاوی سێهه‌میش له‌دوای ته‌واوبونی لۆگۆیه‌كان، ئینجا ده‌ست ده‌كرێت به‌وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی له‌دژی هه‌ر شوفیرێكی میری كه پابه‌ندی ئه‌م بریاره نه‌بێت ، راسته‌وخۆ ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتومبێله‌كه‌دا ده‌گیریت و ئه‌و كه‌سه‌ی كه لێیده‌خوریت، ده‌درێت به‌دادگاو به‌تۆمه‌تی به‌كارهینانی موڵكی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت له‌دادگا كه‌یسه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.