د.فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری و وه‌زیری دارایی پێشوازی له كونسوڵی تازه‌ی ئابووری ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له به‌غدا.
دوێنێ دووشه‌مه 5/8/2019 د.فوئاد حوسێن ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابووری - وه‌زیری دارایی، پێشوازی له پاتریك جۆن كونسوڵی تازه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرد بۆ كاروباری ئابووری له‌به‌غدا و شاندی یاوه‌ری، له‌م دیداره‌دا تیشك خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان عێراق وئه‌مه‌ریكا به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووری دا.
هاوكات باس له‌بارودۆخی ئابووری عێراق و كۆبوونه‌وه‌كانی ئاماده‌كردنی ستراتیژی تازه‌ی بودجه‌ی گشتی ساڵی داهاتوو كرا كه تیایدا یه‌كه‌مین هه‌نگاو نراوه بۆ گۆڕینی بودجه له بودجه‌ی ژماره‌یی بۆ بودجه‌ی ئه‌دا و كاركردن.
له‌لای خۆشیه‌وه كونسوڵی تازه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی نیشان دا بۆ پاڵپشتیكردنی ئابووری عێراق و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی پێشكه‌وتووی نێوان به‌غدا و واشنتۆن.
هاوكات هه‌ردوولا تیشكیان خسته سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت به‌هۆیانه‌وه ده‌ناڵێنێت به‌تایبه‌تی كاركردنی كرێكاری بیانی له پرۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان وكاركردن به‌گشتی له‌عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.