رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه كه 2 کرێکار لە شارەکانی سەقز و بۆکان لە کاتی کار کردن و بە هۆی رووداوی کارەوە گیانیان لەدەست دا.
رێكخراوی هه‌نگاو رایده‌گه‌ێنێت ، بەپێی هەواڵی گەیشتوو دوێنێ سێشه‌ممه یەکێک لە کرێکارانی پاک کەرەوەی شارەوانیی بۆکان بە ناوی “ڕەحمان حوسەینی ئازەر” تەمەن ٥٣ ساڵ لە کاتی خاوێن کردنەوە جووتسایدی مامۆستا هەژار بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.
رێكخراوی هه‌نگاو ده‌شڵێت کرێکارێکی دیكه كه خەڵکی سەقزه بە ناوی “فواد رەهەبەری” لە کاتی کار و بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بینایەکی نیوەکارە گیانی لەدەست دا‌و.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.