لهراگهیاندراوێكدا قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه له مانگی رابردوودا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر كاڵاوشمهكی جۆراوجۆردا گرتووه، پاش پشكنینی فیزیایی و كیمیایی بڕیاری له‌ناوبردنیان دراوه.
راشیدهگهیهنن ، له‌ئه‌نجامی سه‌ردانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و پشكنین بۆ ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی هاوڵاتیان به‌كاریده‌هێنن، له مانگی ته‌مووزی2019 و به‌هۆی هه‌بوونی گومان لێیان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی (55) تۆن و (597) كیلۆگرام كاڵاوشمهكی جیاوازدا گرتووه.
قایمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانى ده‌شڵێت ، پاش ره‌وانه‌كردنی نمونه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كان بۆ تاقیگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و زانكۆی سلێمانی، ئه‌وكاڵاوشمه‌كانه‌ی له پشكنین ده‌رنه‌چوون شیاوی خواردن یاخود به‌كارهێنان نین بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوونی هاوڵاتیان له‌ناوبراون.
لهكۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و خۆراك و مادده ماوه‌به‌سه‌رچووانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه ده‌ستییان به‌سه‌ردا گیراوه له (خوارده‌مه‌نی جۆراوجۆر، بۆن و جوانكاری خانمان، مادده‌كانی پاككردنه‌وه و قڕكه‌ری مێرووی خانووه كشتوكاڵیه‌كان، میوه‌كان، خواردنه‌وه گازییه‌كان) پێكهاتوون كه شیاوی خوارن و به‌كارهێنان نه‌بوون و له‌ناوبراون.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.