بەڕێوەبەرایەتیی ئاساییشی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، توانییان کەسێک دەستگیر بکهن کە، هەوڵیداوە لەناو کارتۆنى شیرینی، ماددەی ھۆشبەر بۆ ناو هەرێمی کوردستان هاورده بكات.
لەڕاگەیەندراوێکی بەشی ڕاگەیاندنی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاتووە، ئەوکەسە لە مەرزی حاجی ئۆمەران لەلایەن کارمەندانی ئاساییشەوە دەستگیر کراوە، کە بڕێک ماددەی هۆشبەری لەناو شیرینی قەنادی شاردۆتەوە، بەنیازبووە لە دیوی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بیگەیەنێتە هەرێمی کوردستان، بەڵام خۆشبەختانە دەستبەسەر کراوەو تۆمەتبارەکە ڕادەستی یاسا کراوە.
کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.