وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیادا ئاماژه‌ی بهوكردووه، ئه‌و ئاوه‌ی له میانی ئه‌مساڵدا، عه‌مباركراوه به‌شی دوو ساڵ ده‌كات به تایبه‌تیش بۆ كشتوكاڵ، خواردنه‌وه، پیشه‌سازی، شاره‌وانییه‌كان و ژینگه.
پێشتر وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ئاشكرایكردبوو له ئه‌نجامی ئه‌و بارانه به‌خوڕه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی گرته‌وه، زۆربه‌ی به‌نداوه‌كانی سه‌ر رووباری دیجله پڕبوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه : عێرا ق له مانگی كانوونی دووه‌می رابردووه‌وه داوای له توركیا كردووه، ده‌ست بكات به پڕكردنه‌وه‌ی به‌نداوی ئه‌لیسۆ له‌سه‌ر رووباری دیجله.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.