له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 9:00 بریندارێك به ناوی ( ڕ . م . ك ) له‌دایك بووی ساڵی 1917 پیشه‌ی كاسب دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسم، به برینداری گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه به وته‌ی خۆی ماتۆڕێكی 3 ته‌گه‌ری خۆی پێدا كێشاوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه به سه‌ختی بریندار بووه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و دوایی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی، به بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 23 له یاسایی هاتووچۆ شۆفێری ماتۆڕسكیله‌كه ڕاگیر كراوه و ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر ماتۆڕه‌كه‌یدا
پۆلیسی راپه‌رین ده‌شڵێت په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.