له‌ئاگادارییه‌كدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى سلێمانىداوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات كه به‌هیچ به‌جۆرێك به‌ناوی جه‌ژنانه‌وه پاره نه‌ده‌نه ژینگه‌پارێز یان كرێكاری كۆمپانیاكانی پاكه‌ره‌وه.
شاره‌وانى سلێمانى رایدهگهێنێت ،له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه له‌هاتنی جه‌ژنی قوربان كه‌سانێك به‌ناوی كارمه‌ندی ژینگه‌پارێز یان كرێكاری كۆمپانیاكانی پاكه‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێن و داوای جه‌ژنانه له‌ماڵان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وكه‌سانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌شاره‌وانی سلێمانی و به‌شی خزمه‌تگوزاریه‌وه نییه.
شاره‌وانى ده‌شڵێت داواكردنی جه‌ژنانه له‌ماڵان قه‌ده‌غه‌یه، بۆیه داواكارین له‌هاوڵاتیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ناوی جه‌ژنانه‌وه پاره نه‌ده‌ن به‌هیچ كه‌سێك.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.