به‌پێى نووسراوێك كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بریاری كردنه‌وه‌ى 3 نووسینگه‌ى پاسپۆرت له‌هه‌ریه‌ك له‌قه‌زاكانى سۆران ، زاخۆ ، ئاكرێ راگه‌یاند
نووسراوه‌كه‌ى ناوخۆ كه‌واژووی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی له‌سه‌ره رایده‌گه‌ێنێـت له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌ى پاسپۆرت له‌م قه‌زایانه لێژنه‌یه‌كى سێ كه‌سى پێك هاتووه
تا ده‌ست به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌كانی پاسپۆرت بكه‌ن.
لهبهشێكى دیكه‌ى بریاره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه كه له داهاتوو كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسپۆرت له هه‌ر شوێنێك پێویست بێت، ئه‌و لێژنه 3 كه‌سییه‌ی پێكهێنراوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.