Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 21:59

وەزیری پەروەردە بۆ به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر: مامەڵەو خه‌می هاووڵاتییان ئەرکی سەرشانی هەموومانە

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بەسەردەكاتەوە
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ  سێشەممە 6 ى 8 ى 2019  ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەردانێكیدا بەرێوەبەرایەتی گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه‌ 


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌  ، سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مرۆی  وه‌زیری په‌روه‌رده‌  بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان به‌مه‌به‌ستى    چۆنیەتی بەرێوەچوونی ئیشوكارەكانی ناو  بەرێوەبەرایەته‌كه‌ بووه‌ و  لەنزیكەوەش چەند بەشێكی  بەسەركردەوەو جەختیشی كردەوە لەسەر چۆنیەتی راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان بەشێوەیەكی رێك و پێك و دوانەخستنی.


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ده‌شڵێت ، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا  وەزیری پەروەردە هیوای سەركەوتنی بۆ بەرێوەبەرو تەواوی كارمەندانی پەروەردەی گشتی هەولێر خواست و باسیشی لەوەكرد كە مامەڵەی هاوڵاتییان و خەمی هاوڵاتییان ئەركی سەرشانی هەموومانەو پێویستە بە رێكوپێكی مامەڵەكانیان جێبەجێ بكرێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لەسنووری پارێزگای هەولێر 11  پەروەردە لەخۆی دەگرێت و مامەڵەی تەواوی ئەو پەروەردانە لەرێگەی پەروەردەی گشتی هەولێرەوە راییدەكرێت.

1


 

111

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.