Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:21

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی نزیکه‌ى 200 بارهەڵگری چەک و تەقەمەنی، ڕه‌وانه‌ى  رۆژئاواى کوردستان ده‌کات

تورکیا هەڕەشەی لەشکرکێشی بۆ سەر رۆژهەڵاتی رووباری فورات ده‌كات
کوردستان TV
100%

ماڵپەڕی (روسیا توده‌ى) بلاوى كرده‌وه‌، كه‌ له‌ لایه‌ن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیه‌وه‌ نزیكه‌ى 200 بارهەڵگری پڕ لە چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلی سەربازیی هاوپەیمانان، ڕه‌وانه‌ى شاری قامیشلۆى رۆژئاواى كوردستان كراوه‌.

ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌ دێت، كه‌ تورکیا هەڕەشەی  لەشکرکێشی بۆ سەر رۆژهەڵاتی رووباری فورات، كردبوو ، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، هەڕەشەی لەشکرکێشی بۆ سەر رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە رۆژئاوای کوردستان کردبوو، کە پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی سیاسیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، بەڕێوەی دەبات.

هه‌ر ئه‌مرۆ دوای هەڕەشەکەی ئەردۆغان، مۆرگان ئۆرتیگۆس، گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانیی وڵاتەکەی لە هەڕەشەکان نیشان داوە و رایگەیاندووە، ”هێرشکردنە سەر رۆژهەڵاتی رووباری فورات قبوڵکراو نییە.

هه‌روه‌ها له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ مارك ئێسپێر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا لەبارەی ئه‌نجامدانی هه‌ر جۆره‌ ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ سه‌ر هێزه‌ كوردییه‌كان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان هۆشداری به‌ توركیا داو مارك ئێسپێر، له‌ كاتی گه‌شتكردنی بۆ یابان به‌ ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند كه‌ هه‌ر جۆره‌ جووڵه‌یه‌كی تاكلایه‌نه‌ی توركیا بۆ سووریا جێگای ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌مریكا نابێت.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.