هه‌ریه‌ك له سوپا، پۆلیسی نه‌ینه‌وا و حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه دۆسیه‌ی ئه‌منی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رن.
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا، عوسمان غانمی، فه‌رمانده‌ی هێزی وشكانی سوپا، جومعه عناد جبوری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، فالح فه‌یاز و جێگره‌كه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندس كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و گرژییانه‌ی له ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌رده‌وامه تاوتوێكرا و دواتر لایه‌نه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سوپا، پۆلیسی نه‌ینه‌وا و حه‌شدی شه‌عبی رێككه‌وتن دۆسیه‌ی ئه‌منی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رن، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی له‌ژێر فه‌رمانی سوپادا بێت.
گرژییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا دوای ئه‌وه سه‌رهه‌ڵدا كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیاریدا لیوای 30ی حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌كه‌دا بكشێنه‌وه و سوپا له شوێنی لیواكه جێگیر بكرێت.
لای خۆیه‌وه راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، فالح فه‌یاز له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، كۆبوونه‌وه‌كه كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی خۆجێی پارێزگای نه‌ینه‌وا و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌نجامدراوه، داواكاریی خۆپیشانده‌رانی ناوچه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا خراوه‌ته به‌رباس.
فالح فه‌یاز هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: هه‌ریه‌ك له لیوای 30ی حه‌شدی شه‌عبی، پۆلیسی نه‌ینه‌وا و سوپا به هاوبه‌شی دۆسیه‌ی ئه‌منی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌ژێر فه‌رمانی سوپادا به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
له سه‌ره‌تای مانگی رابردوودا سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاندبوو كه بڕیاریداوه سه‌رجه‌م باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له شار‌و شارۆچكه‌كاندا دابخرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.