لهروونكردنهوهیهكدا كهوێنهیهك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه ، نووسینگه‌ى وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاوڵاتیان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات كه که‌سانی نابه‌رپرس، به‌ناو و وێنه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، په‌یج و ئه‌کاونتی ساخته‌یان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دروست کردووه.
راشیدهگهیهنن ، به هه‌موو لایه‌کی راده‌گه‌یه‌نین، به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ، هیچ په‌یج و ئه‌کاونتێکی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان نییه.
نووسینگه‌ى وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیار و بابه‌تێکی فه‌رمیش هه‌بێت، که پێویست بکات رابگه‌یه‌ندرێت، راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ لایه‌نی به‌رپرسه له گه‌یاندنی ئه‌و زانیاری و بڕیارانه به ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و رای گشتی، بۆیه هیوادارین هاوڵاتیان و ده‌زگا راگهیاندراوهکان، پشت به ئه‌کاونت و په‌یجه‌کان نه‌به‌ستن له گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌کانی په‌یوه‌ست به به‌ڕێز جه‌نابی وه‌زیر و وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
لهكۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، داواکارین ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و پێگه کۆمه‌ڵایه‌تیه ساختانه‌یان دروست کردووه و واز له‌و کارانهبێنن، بە پێچەوانەوە رێککاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر.
نوسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.