سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری لە ھەڵمەتی "دارێک بچێنە و شارێک سەوز بکە"دا كرد و وه‌ڵامی دیاریكردنی ستیف كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێری دایه‌وه و پەیامێكی ئاراستەی هاووڵاتیانی كوردستان كرد و هانی دان بەشداری لە سەوزكردنی نیشتماندا بكەن و ژینگەكەی بپارێزن.
هاوكات داواشی له مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ عێراق كرد به‌شداری له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا بكه‌ن.
ئێواره‌ی دوێنی سێشه‌ممه نیچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌سیبووك بڵاو كرده‌وه و تیایدا بەشداری لە ھەڵمەتی "دارێک بچێنە و شارێک سەوز بکە"دا كرد.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوای چاندنی نه‌مامێك، پەیامێكی ئاراستەی هاووڵاتیانی كوردستان كرد و هانی دان بەشداری لە سەوزكردنی نیشتماندا بكەن و ژینگە بپارێزن، ئەمەشی بە ئەرك و ئەخلاقێكی نیشتمانیانە وەسف كرد و داواشی له مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ عێراق كرد به‌شداری له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا بكه‌ن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.