وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، ئیسرائیل كاتس رایگه‌یاند كه به‌شداری ده‌كه‌ن له‌و پلانه‌ی كه ئه‌مریكا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ده‌ریایی له ناوچه‌ی كه‌نداو له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران دایناوه.
رۆژنامه‌ی "The Times of Israel" بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل كاتیس له میانی دانشتنی لیژنه‌ی ده‌ره‌وه و ئاسایش له "كنێست" ئاشكرایكردووه، ئیسرائیل له پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌شداری ده‌كات كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ده‌ریایی له ناوچه‌ی كه‌نداو له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران داندراوه.
له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ندین ھێرشكرانه سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌شتی نه‌وت ھه‌ڵگر له ناوچه‌ی كه‌نداو كه له به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا و ھاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌ی كه‌نداو به تایبه‌تیش سعوودیه، ئێران-یان به‌وه تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی كه له پشت ئه‌نجامدانی ئه‌و ھێرشانه‌وه‌یه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به ھۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وت ھه‌ڵگری به‌ریتانیا له گه‌رووی ھورمز له لایه‌ن ئێرانه‌وه، گرژی كه‌وتووه‌ته نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌وه كه تا ئێستا درێژه‌ی ھه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه له‌ئێستادا ئیسرائیل له دانوستانه‌كان و لایه‌نه‌كانی هه‌واڵگریی له ئه‌مریكا و ناوچه‌كه به‌شداره.
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆت بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئیسرائیل كاتس فه‌رمانی داوه به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیه‌اره‌كان له ئیسرائیل و ئیداره‌ی ئه‌مریكا كار بكات تا ئیسرائیل بخرێته نێو پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكاوه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له كه‌نداو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.