ساڵانه له‌گه‌ڵ ھاتنی جه‌ژنی قوربان، بازاڕی فرۆشتنی ئاژه‌ڵ له ھه‌رێمی كوردستان قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر به‌خۆوه ده‌بینێت و ماوه‌ی چوار ساڵیشه له شاری ھه‌ولێر له پاڵ ئاژه‌ڵه‌كانی مه‌ڕ، بزن و مانگا وشتریش كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ده‌كرێت كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا ژماره‌یه‌ك سه‌ر وشتر له مه‌یدانی ئاژه‌ڵانی ھه‌ولێر فرۆشراوه.
له‌مباره‌یه‌وه ته‌حسین مه‌ولود گوتی: ماوه‌ی چوار ساڵه وشتر له باشووری عێراق ده‌كڕین و له ھه‌رێم ده‌یفرۆشینه‌وه، بۆ ئه‌م جه‌ژنه زیاتر له سه‌د سه‌ر وشترمان هێناوه و تا ئێستا ژماره‌یه‌كمان فرۆشتووه و زیاتر خه‌ڵكی عه‌ره‌ب خواستیان له‌سه‌ری ھه‌یه، جگه له‌وه‌یش چه‌ند چێشتخانه‌یه‌ك كه به‌م دواییانه كراونه‌ته‌وه گۆشتی وشتر بۆ میوانه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن.
ئه‌و وشترانه‌ی كه ده‌فرۆشرێن، كڕیاره‌كان هه‌ر له شوێنی خۆیان به‌جێییان دههڵێن تا رۆژی سه‌ربڕین بۆ قوربانی و ملوانكه‌یه‌كی رهنگدارییان له‌مل ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێنه‌وه.
ته‌حسین مه‌ولود له‌باره‌ی نرخ و كێشی وشتر گوتی: وشتره‌كان كێشیان له نێوان ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ كیلۆگرام دایه و ھه‌ر كیلۆگرامی به پێنج ھه‌زار دیناره و له‌ئێستاشدا چه‌ند دانه‌یه‌كمان فرۆشتوه و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین خاوه‌كانیان بێن بیانبه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.