كاتژمێر 1ى پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 7ى ئابى 2019، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناوچه‌ى ترپه سپى سه‌ر به شارى قامیشلۆ روویدا.
پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌سه‌ر شه‌قامى سه‌ره‌كى له‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى شارۆچكه‌ى ترپه سپى سه‌ر به شارى قامیشلۆ ته‌قیه‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداو چه‌ند كه‌سێكى كه‌ش برینداربوون.
زانیارییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه تا ئێستا 5 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه له نێویاندا 3 منداڵ هه‌یه و چه‌ند كه‌سێكى دیكه‌ش برنداربوون و زیانى ماددیش به‌ر ناوچه‌كه كه‌وتووه.
شارى قامیشلۆ و حه‌سه‌كه ماوه‌یه‌كه رووبه‌رووى هێرشى تیرۆریستى بوونه‌ته‌وه به تایبه‌تى ئه‌و ناوچانه‌ى نزیك چوارگۆشه‌ى ئاسایش له شارى قامیشلۆ و حه‌سه‌كه كه ئامانجیان نا جێگیربوون و تێكدانى ئاسایشى شاره‌كه و نیشتنى ترس و دڵه‌راوكێ له‌نێو خه‌ڵكانى ئه‌و ناوچانه كه زۆربه‌ى ئه‌و كاره تیرۆریستیانه له‌لایه‌ن شانه نووستووه‌كانى داعشه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.