له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی گوتی: له‌ماوه‌ی رابردوودا هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان 44 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كردووه به تۆمه‌تی دزیكردن و ئه‌نجامدانی تاوانی جۆراوجۆر و له به‌رده‌م دادوه‌ر دانیانناوه به تاوانه‌كانیاندا، له نێویاندا كورد و عه‌ره‌ب و ئێرانی هه‌یه.
گوتیشی: دوای ئه‌وه‌ی رۆژی رابردوو هاووڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد له‌سه‌ر دزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا، هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا تۆمهتبارهكهیان دۆزییه‌وه و له‌نێو ماڵه‌كه‌شیدا ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین جۆر پێناسدا گیراوه كه هی هاووڵاتیانه و له‌ناو ئۆتۆمبێلهكانییاندا بووه كه لێیان دزراوه.
گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه تۆمه‌تبارێكی دیكه ده‌ستگیركراوه كه به‌كارهێنه‌ری مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه و له ماڵه‌كه‌یدا بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر دۆزراوه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.