Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:25

ئەمریکاو تورکیا له‌سه‌ر دانانى ناوچەی ئارام لە سووریا رێککەوتن

وەزیری بەرگریی تورکیا و نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا کۆبوونەوە
کوردستان TV
100%

 

ئەمریکا و تورکیا رێککەوتن پێکەوە ناوچەی ئارام لە سووریا دابمەزرێنن و نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیاش بڕەوێننەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە راگەیێندراوێکی سێ خاڵی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی وڵاتەکەی و بەرپرسانی تورکیا لە رۆژانی 5 تاوەکو 7ی ئەم مانگە بڵاوکردەوە. 

راگەیێندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکان بریتیبوون لە تاوتوێکردنی پلانەکان بۆ هەبوونی هاوئاهەنگی بۆ دامەزراندنی ناوچەی ئارام لە "باکووری سووریاو دەبێت ئەو ناوچە ئارامە ببێتە رێڕەوێکی ئاشتی و دەبێت هەموو هەوڵێک بدرێت بۆئەوەی سوورییەکان بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.