له نیوزله‌ندا جۆرێكی نه‌بینراو له توتی دۆزرایه‌وه كه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌وره‌ترین توتییه و كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٧٩ كیلۆگرامه.
به‌پیی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری سپووتنیك-ی رووسی، له نیوزله‌ندا پاشماوه‌ی به‌به‌ردبووی توتییه‌كی زه‌به‌لاح دۆزرایه‌وه كه میژووه‌كه‌ی بۆ ١٩ ملیۆن ساڵ به رله ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه رادیۆی نیوزله‌ندی هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه پاشماوه‌كه له ناوچه‌ی سانت باتانس-ی سه‌ر به ۆۆتاگۆ له‌كاتی ههڵكهندنهكاندا توتییه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و به‌پێی قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌ترین توتیی جیهانه.
هاوكات زانایان ناوی هێركول (هه‌رقڵ)یان به توتییه‌كه داوه به‌هۆی قه‌باره گه‌وره‌كه‌یه‌وه و به‌پێی قسه‌كانی ئه‌وان، باڵاكه‌ی نزیكه‌ی مه‌ترێكه و كێشهكهسی ٧ كیلۆگرامه.
به‌و پێیه‌ش ریزبه‌ندی گه‌وره‌ترین توتی جیهان گۆڕا چونكه پێشووتر وا باوبوو كه تووتی كاكاپۆ گه‌وره‌ترینی جیهانه كه هاوكات توانای فرینی نییه، به‌ڵام توتی هێركوڵ دوو هێنده‌ی كاكاپۆیه.
سه‌رچاوه/ ته‌با
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.