Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 22:57

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربانی ڕاگەیاند

لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە تاوەکو ڕۆژی پێجشەممە پشوویه‌
کوردستان TV
100%

ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانه‌ و بەو بۆنەیەوە گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانی پشووی ئەو جەژنەی لە دامودەزگاکانی حکوومەت ڕاگەیاند.

جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردووە کە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە تاوەکو ڕۆژی پێجشەممەی هەمان هەفتە پشووی فەرمییە لە دامودەزگاکانی حکوومەت.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:-

ئاگاداریه‌ک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز

بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی هەرێمی کوردستان بە تایبەت وعێراق وجیهان بەگشتی دەکەین.

بەو بۆنەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی رادەگەینێت لە رۆژی یەکشەمەوە رێکكەوتی 11/8/2019 تا رۆژی پێنجشەمە رێکكەوتی 15/8/2019 لە گشت فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

جوتیار عادل
وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.