له نزیكه‌وه نووسه‌رێك ده‌ناسم، ئاگادارم به‌رده‌وام درۆ ده‌كات، له چاوپێكه‌وتنێكدا پرسیاریان لێ كرد: ڕقت له چی خه‌سڵه‌تێكی مرۆڤ ده‌بێته‌وه؟ یه‌كسه‌ر گوتی: درۆ!
سیناریۆ 1:
جارێكیان له كۆلیژی پۆلیس سیمینارێكم ده‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌ی زمانی جه‌سته‌ی درۆزن و فشه‌كه‌ر ساز كرد. باسم له‌وه كرد جیاوازیی نێوان درۆزن و فشه‌كه‌ر له جه‌سته‌دا به زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێت. درۆزن به‌گشتی په‌نا ده‌باته به‌ر جه‌سته‌ی داخراو، نه‌بادا پێگه و ئاماژه‌كانی جه‌سته‌ی درۆكانی ئاشكرا بكه‌ن، بۆیه هه‌وڵ ده‌دات پانتاییه‌كی كه‌متر و ڕووبه‌رێكی ته‌سكتر داگیر بكات، به‌پێچه‌وانه‌ی فشهكهرهوه، كه په‌نا ده‌باته به‌ر جه‌سته‌ی كراوه، شان و باڵی فراوانتر ده‌كات، ئاماژه‌ی گه‌وره ئه‌نجام ده‌دا، پێیشی خۆشه پانتاییه‌كی گه‌وره‌تر داگیر بكات.
یه‌كێك له قوتابییه‌كان پرسیاری لێ كردم:
- چۆن فێر بین زمانی جه‌سته‌ی درۆزن بخوێنینه‌وه؟
ئه‌م پرسیاره منی گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌رده‌می منداڵیم. له كوێوه ده‌ستم به خوێندنه‌وه‌ی زمانی جه‌سته كرد؟ یه‌كسه‌ر به قوتابییه‌كه‌م گوت:
- به‌وه‌ی به‌وردی سه‌رنجی ده‌وروبه‌رت بده‌یت. بزانه له كوێ هه‌ست به نه‌گونجان و لێكترازان له‌نێوان گوتاری جه‌سته و گوتاری زاره‌كیدا ده‌كه‌یت.
- تۆ خۆت به‌و شێوه‌یه فێری بوویت؟
- به‌ڵێ.
سیناریۆ 2:
بیرمه دوكاندارێكی درۆزن له‌ناو بازاڕدا هه‌بوو، كابرا زۆر درۆی ده‌كرد، سه‌رنجم دابوو كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له درۆكردن سه‌ر ده‌كه‌وت و به سوێندخواردن باوه‌ڕی به فرۆشیاره‌كان ده‌هێنا، پاشان نیگه‌ران ده‌بوو، تووڕ ده‌بوو، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار به لێدان به‌ر ده‌بووه گیانی یه‌كێك له منداڵه‌كانی.
(مارك مكلیش)ی نووسه‌ری ئه‌مه‌ریكایی، خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی ناسینه‌وه‌ی درۆ و خوێندنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی درۆزنان، پێی وایه درۆكردن كارێكی ئاسان نییه، به‌پێچه‌وانه‌ی هاوكارێكم، كه مامۆستای زانكۆیه، ئه‌و پێی وایه درۆكردن وه‌كو ئاو خواردنه‌وه وایه، هه‌روه‌ها پێی وایه كه درۆكردن جۆرێكه له داهێنان، چونكه هه‌موو درۆیه‌ك ڕێگه بۆ درۆیه‌كی دیكه خۆش ده‌كات، واته كه درۆ ده‌كات، هێشتا ئه‌و درۆیه‌ی ته‌واو نه‌كردووه، بیر له هه‌وێنی درۆیه‌كی دیكه ده‌كاته‌وه، له ئاكامدا ته‌واو په‌ستان و شله‌ژانی پێوه دیاره.
مكلیش، پێی وایه بۆ مرۆ زۆر ئاسانتره ڕاستگۆ بێت، مرۆی ڕاستگۆ سه‌ری سووك و بێ وه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر بته‌وێت درۆ بكه‌یت، ده‌بێت زۆر به‌ئاگا بیت و به‌رده‌وام هۆشیار و كارامه بیت، ده‌بێت هه‌موو شتێكت له‌بیر بێت.
بۆیه ئۆسكار وایلدی نووسه‌ری گه‌وره‌ی ئێرلاندا، پێیوایه كه مرۆی ڕاستگۆ پێویستی به‌وه نییه هیچی له‌بیر بێت.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه درۆزن پێویستی به كاتێكی زیاتره بۆ چه‌سپاندنی درۆكانی و قه‌ناعه‌تهێنان به كه‌سانی دیكه، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه درۆزن ده‌بێت كار له‌سه‌ر درۆكانی بكات، به‌رده‌وام تاوتوێیان بكات و له ته‌رازوویان بنێت، به‌ڵام هه‌رچی كه‌سی ڕاستگۆیه پێویستی به‌م سه‌رئێشه‌یه نییه.
ئارمانج و مه‌به‌ستی درۆزن ئه‌وه‌یه فریومان بدات، له خشته‌مان به‌رێت و هه‌ڵمان خه‌ڵه‌تێنێت، جا بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌نجام و كاره‌كه‌ی مه‌یسه‌ر بێت، ده‌بێت نه‌خشه‌یه‌كی ورد بۆ سه‌لماندنی قسه‌كانی بكێشێت، هه‌موو شتێكی به پلان بێت، ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ر درۆیهكدا وشه‌ی گونجاو به‌كار بێنێت، ده‌بێت هه‌ست و سۆزی ده‌ستكرد پیشان بدات، شێوازی جه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانی دروست بگونجێنێت و هاوته‌ریب بن، درۆزنی پروفیسیوناڵ و ساخته‌چیی پیشه‌مه‌ند هه‌موو فشارێك ده‌خاته سه‌ر زه‌ین و هه‌ست و نه‌ست و جه‌سته‌ی خۆی تا كه‌سێك یان كه‌سانێك هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێت، هه‌رنه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بێنێت و تێ نه‌كه‌وێت. ئه‌مه‌یش ئه‌ركێكی ئاسان نییه، ئاسانتر له‌وه ئه‌وه‌یه ڕاستگۆ بین، ئه‌و ده‌م پێویست ناكات یاده‌وه‌ری و بیره‌وه‌رییه‌كان كۆنتڕۆڵ بكه‌ین و پێداچوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكه‌ین، نه‌بادا له‌ناكاودا تێ بكه‌وین.
كه‌سانێك هه‌ن پێیان وایه زۆرینه‌ی خه‌ڵك له درۆدا وه‌ستا و كارامه‌ن، ڕۆژانه له‌سه‌ر ئاستی جیاواز له‌گه‌ڵ درۆزناندا ڕه‌فتار ده‌كه‌ین، هه‌ندێكیان تابڵێی كارامه و خاوه‌ن ئه‌زموونن، ده‌توانن به ئاسانی فریومان بده‌ن و ههڵمانخهڵتێنن، به‌ڵام كامیان زۆر وه‌ستا و به‌توانایه، به ڕای مكلیش، پاش ئه‌وه‌ی كه له درۆكه‌یدا سه‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك، هه‌ست به جۆره شه‌رمه‌زارییه‌ك ده‌كات له‌وه‌ی كه درۆی كردووه، ئه‌م بۆچوونه‌ی مكلیش، دوكانداره‌كه‌ی ناو بازاڕم بیر ده‌خاته‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێت له ڕاستی و دروستی و ئه‌م بۆچوونه تێبگه‌یت، سه‌رنجی هه‌ر درۆزنێك بده، ده‌بینی كه دوای ئه‌وه‌ی له درۆكه‌ی ده‌بێته‌وه، چۆن له‌وانه‌یه ڕه‌نگی سوور هه‌ڵبگه‌ڕێت، ئاره‌قه بكات، سیسته‌می هه‌ناسه‌ی تێكبچێت، یان هه‌ر نه‌بێت كۆنتاكتی چاوه‌كانی له‌گه‌ڵتدا ده‌پسێت و تێكده‌چێت، به ئه‌سته‌میش ده‌توانێت ته‌ماشات بكات، چونكه ئه‌و پێی وایه تۆ ناخی ده‌بینت و تێ ده‌گه‌یت كه درۆ ده‌كات.
مكلیش پێی وایه، هۆكاری سه‌ركه‌وتنی درۆزنان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌وان كارامه و لێهاتوون، بگره چونكه ئێمه به‌وردی و به‌ئاگاییه‌وه گوێیان لێ ناگرین، باش سه‌رنجی هه‌ڵسوكه‌وت و زمانی جه‌سته‌یان ناده‌ین.
ن/ د.فازڵ جاف
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.