ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 8-8-2019 حسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند: ههرجهنگێك بۆ سه‌ر ئێران ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر سیسته‌می سیاسی ناوچه‌كه.
سه‌لامی له وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی سوپای پاسداران گوتی: ههرجهنگێكی نوێ له‌ناوچه‌كه ئیسرائیل رووبه‌رووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه و جوگرافیای ئێرانیش له هه‌موو جه‌نگێكدا مه‌ترسی بووه بۆ سه‌ر دوژمن.
هه‌روه‌ها گوتی: هاوپه‌یمانی له نێوان شه‌یتانه گه‌وره‌و بچووكه‌كانی جیهاندا هه‌یه و فشاری سیاسی و ئابووری و رۆشنبیری و ده‌روونی ده‌كه‌ن.
گوتیشی: به هه‌موو پێوه‌ره‌كانه‌وه ئێمه له‌گه‌ڵ هێزه گه‌وره‌كانی جیهان له جه‌نگداین.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگری ئێران سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی ئیسرائیل له پلانه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ پاراستنی ئاوی كه‌نداو گوتی: ئه‌م به‌شداریكردنه هه‌ڵوێستێكی شه‌رمه‌زارییانه‌ی گه‌وره‌یه‌و كاره‌ساتی لابه‌لای لێده‌كه‌وێته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه/ رووسیا ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.