به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ى ئابى 2019، حكومه‌تى عێراق رووفاتى 48 هاووڵاتى كوێتى ونبووى جه‌نگى كه‌نداوى ساڵى 1991، راده‌ستى حكومه‌تى كوێت كردووه، كه به فه‌رمانى سه‌رۆكه دیكتاتۆره پێشووهكهى عێراق سوپاى عێراق وڵاتى كوێتیان داگیركرد و له‌لایه‌ن سوپاى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان سوپاكه‌یان تێك‌شكاند و له كوێت هێنانیانه ده‌ره‌وه.
حكومه‌تى كوێت پێشتر رایگه‌یاندبوو نزیكى 605 هاووڵاتى كه زۆربه‌یان كوێتی بوونه له جه‌نگى 7 مانگى داگیركردنى وڵاتى كوێت له لایه‌ن عێراقه‌وه و جه‌نگى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانى دژى عێراق ونبوون.
به‌رپرسانى سه‌ربازیى عێراقى رایانگه‌یاندووه له گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵ له بیابان 170 كیلۆمه‌تر له رۆژئاواى شارى سه‌ماوه، روفاتى 48 هاووڵاتیی كوێتییان له مانگى ئازار دۆزراونه‌ته‌وه و پشكنینیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدرا و ده‌رئه‌نجام ته‌ئكید له ناسنامه‌ى رووفاته‌كان كرا كه هاووڵاتى كوێتن.
هاوكات لیوا حازم قاسم گوتى: حكومه‌تى عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت له گه‌ڕان به‌دواى رووفاتى هاووڵاتییه ونبووه كوێتییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ خێزانه‌كانیان.
له‌دواى داگیركردنى كوێت له‌لایه‌ن سوپاى عێراقه‌وه له ساڵى 1991 و جه‌نگى كه‌ندوا و تێكشكاندنى سوپاى عێراق و ده‌ركردنیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان، په‌یوه‌ندییه دبلۆماسییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى عێراق و كوێت بچڕان، به‌ڵام له دواى رووخانى حزبى به‌عس و لادانى سه‌دام حوسێن له‌سه‌ر حوكمى عێراق په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دراوسێى گێڕایه‌وه و ئێستا له ئاستێكى باش دایه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.