به‌پێی هه‌واڵێكی سكای پرێس كه له‌ده‌زگا هه‌واڵییه ناوخۆییه‌كان گواستویه‌تییه‌وه، كه پێكدادانی چه‌كداری له‌نێوان گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له نه‌ینه‌وا روویداوه.
دوای رۆژێك له‌و رێككه‌وتنه‌ی كرا كه حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیس و سوپا ، به‌هاوبه‌شی ئاسایشی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌رێوه‌به‌ن، دوێنێ دووی لیوای سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبی ته‌قه‌یان له‌یه‌كتر كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان پێكدادانه‌كه به‌چه‌كی سووك له نێوان لیوای 30ی سه‌ر (وه‌عد قه‌دۆ) و لیوای 50 ی سه‌ر به (ریان كلدانی) له بازگه‌ی تلكیفی سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا روویداوه.
شایانی باسه هه‌ردوو فه‌رمانده‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به تۆمه‌تی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له عێراق، له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزایان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه .
دوا به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی پێكدادنهكهش ،به‌رپرسێكی لیوای 30 ی حه‌شدی شه‌عبی، بۆ شه‌فه‌ق نیوز روونیكردۆته‌وه كه ئه‌وه‌ی له‌ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه راست نییه و ته‌نها پڕوپاگه‌نده‌یه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.