فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له میانی به‌شداربوون له رێوڕه‌سمێكی یه‌كێتی لاوانی كوردستان، لاوانی وه‌ك سه‌رمایه‌ی دوارۆژی ناوبرد.
هاوكات رایگه‌یاند: له ده‌نگدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی كوردستان قسه‌ی خۆیان كرد و ئێمه هه‌نگاوێكی مێژوویی نه‌ته‌وه‌یی پێوستمان نا و ئێستا سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌و وهكالهتنامهیهی خه‌ڵكه‌كه‌ی پێیه و وه‌ك قه‌زیه‌یه‌ك كاری له‌سه‌ر ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه پرسی سه‌ربه‌خۆیی ویستی هه‌موو كورده به حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنه‌وه، پارتی خه‌مخۆری هه‌موو تاكێكی كوردستانه و ئه‌وه پێویستهیهكه كه له رێبازی بارزانی و شه‌هیدانی خۆمان وه‌رمان گرتووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.