Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 23:55

 که‌ناڵی حاجیانی کوردستان له‌ مه‌ککه‌وه‌ به‌ زمانی کوردی به‌رنامه‌کانی په‌خش ده‌کات

دوای ھه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر
کوردستان TV
100%

كه‌ناڵی حاجیانی كوردستان ئه‌مساڵ له‌ شاری مه‌ككه‌ به‌ زمانی كوردی و به‌ كولێتی ئێج دی ده‌ستی به‌ به‌خشی به‌رنامه‌كانی كردووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ كاروان ستوونی به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: دوای ھه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆر و ھاوكاری براده‌ران توانیم كه‌ناڵی حاجیانی كوردستان له‌ شاری مه‌ككه‌ دابمه‌زرێنم و ده‌ست به‌ په‌خشكردنی به‌رنامه‌كانی بكه‌م .

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: رۆژانه‌ كه‌ناڵه‌كه‌ ھه‌واڵ و رێنمایی و دیمانه‌ی حاجیان به‌ كوالیتی ئێچ دی په‌خش ده‌كات و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ ھه‌موو حاجیانی كوردستان ده‌كه‌م.

ئاماده‌كردنی / رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.