بەپێی نووسراوێكی فهرمی زانكۆ سهلاحهدین هاتووه، داوا لە راگەیاندكاران كراوە كە دەتوانن لە ساڵی نوێی خوێندن داواكاری پێشكەشی بەشی راگەیاندن لە كۆلیژی ئاداب بكەن.
لە راگەیاندراوێكی فەرمیدا كە لە سەرۆكایەتی زانكۆی سەلاحەدین دەرچووە، كه وێنهیهكی دهست ماڵپهری كوردستان تیڤی كهوتووه، تێیدا داوا لە راگەیاندكاران كراوە كە دەتوانن لە ساڵی نوێی خوێندن داواكاری پێشكەشی بەشی راگەیاندن لە كۆلیژی ئاداب بكەن بۆ ئەوەی خوێندنی بەكالۆریۆس لەو بەشە تەواو بكەن.
هەروەك لە راگەیاندكراوەكەدا هاتووە كە راگەیانكاران دەتوانن فۆرمی تایبەت بۆ خوێندن لە بەشی راگەیاندن پر بكەنەوە بەپێی ئەو مەرج و رێنماییانەی رێگە بە خوێندنی راگەیاندكاران دەدات.
بەپێی ئەم نوسراوە فەرمیە مەرجەكانی پێشكەش كردن و خوێندن لە بەشی راگەیاندن بۆ راگەیاندكاران بەم شێوەیە دەبێت.
1- كورسی تەرخان كراو بۆ راگەیاندكاران 6 كورسی دەبێت.
2- پێشكەشكار دەبێ دەرچووی ئامادەیی و پەیمانگای راگەیاندن بێت و ئاماژە بە دواهەمین بروانامەی كرابێت و كۆنمرەكەی لە 60% كەمتر نەبێت.
3- یەك لەسەر سێی كورسیەكان بۆ دەرچوانی پەیمانگاكانی راگەیاندن دەبێت بەپێی پێشبركێ.
4- یەك لەسەر سێی كورسیەكان بۆ دەرچوانی پیشەیی لە زانكۆ پۆلیتەكنیكیەكان دەبێت.
5- تەمەنی پاڵێوراو نابێت لە 35 زیاتر بێت، ئەگەر تەمەنی لەنێوان 35-40 ساڵی بێت ئەوا خوێندنەكەی بۆ دەكرێتە پاراڵێل
6- پالاوتن بۆ ئەم كورسیانە بەپێشبركێ دەبێت، تاقیكردنەوەی لێهاتویی ئەنجام دەدەن و لەلایەن لیژنەی زانستی بەشی راگەیاندن بەرێژەیی 60% بۆ نمرەی ئامادەیی و 40% بۆ نمرەی تاقیكردنەوە دبێت. تاقیكردنەوەكان بە هەردوو شێوازی نوسین و چاوپێكەوتن دەبێت.
7- نابێت پاڵێوراولە چالاكی دابراوبێت، دەبێت چالاكیەكانی بە دۆكۆمینت و بەپشتگیری دەزگاكان پێشكەش بكات.
8- نابێت پاڵێوراو دەرچووی هیچ كۆلیژێك بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.