له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند" 31 ئافره‌تی ئێزدی به یاوه‌ری منداڵه‌كانیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌یشتوونه‌ته فه‌ره‌نسا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌لێت" ئه‌م هه‌نگاوه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئیراده‌ی پشتیوانی به‌رده‌وامی فه‌ره‌نسا بۆ پێشوازی كردن له قوربانیانی توندوتیژی تائیفی و ئاینی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گه‌یشتنی ئه‌و كاروانه‌ی ئافره‌تانی ئێزدی بۆ فه‌ره‌نساش به هه‌ماهه‌نگی بووه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
پێشتر له مانگی دیسێمبه‌ری رابردوودا، فه‌ره‌نسا پێشوازی له 16 خێزانی ئێزدی كردبوو، دواتر له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا پێشوازی له 28 خێزانی دیكه كردبوو.
پێشتر سه‌رۆكی كۆماری فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، به‌ڵێنی به نادیه موراد وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی دابوو، كه وڵاته‌كه‌ی ده‌رگا بۆ 100 خێزانی ئێزدی له قوربانیانی ده‌ستی رێكخراوی داعش بكات و خزمه‌تگوزارییه‌كانی خوێندن، پارێزگاری و ئاسایش، ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ دابین بكات.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.