رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لەڕێگەی پارێزەرەکانییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، دەتوانێت لە ماوەی هەفتەیەکدا شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا رابگرێت.
لە پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا هاتووە "نیگه‌رانم له‌و پێشهاتانه‌ی كه به‌هۆی سووربوون به‌درێژه‌دانی سیاسه‌تی جه‌نگ و دروستكردنی كه‌شوهه‌وای پێكدادان سه‌ریهه‌ڵداوه و سه‌رهه‌ڵده‌دات. چل ساڵه زیانێكی زۆری مرۆیی، ئابووری و سیاسیی له ناوچه‌كه‌دا روویداوه و درێژه‌دان به‌هه‌مان سیاسه‌ت و پێداگری لێی باجی زۆر قورسی لێده‌كه‌وێته‌وه".
ئۆجەلان ئەوەشی گوتووە "هه‌ر له سه‌رده‌می تورگوت ئۆزاله‌وه گه‌ریلاكان رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌ته‌كانی دژ به چاره‌سه‌ریی دیموكراسیی بوونه‌ته‌وه. ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر جیاوازیش بن له دوێنێ، به‌ڵام دژایه‌تیی چاره‌سه‌ریی دیموكراسین و دژایه‌تیكردنیشیان گه‌یشتووه‌ته ئاستی هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ".
سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئۆزال له ساڵی 1993 گوتبووی "چاره‌سه‌ریی به جه‌نگ ناكرێت" به‌ڵام هیچ كاتێك له گوشاره‌كانی كه‌منه‌كردبووه‌وه و ئه‌مڕۆش هه‌مان پێداگری ئۆزال درێژه‌ی پێده‌درێت و هه‌مان هزر و دیدگا له ئارادایه.
هاوکات دەڵێت "پاشماوه‌ی شۆڤینیزمه‌كان مێژووی پڕ چه‌واشه‌كاری و دوور له راستییان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان تورك و كورد بڵاوده‌كرده‌وه. به‌ڵام ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه مێژووی راسته‌قینه‌ی په‌یوه‌ندیی برایه‌تی و دۆستایه‌تی تورك و كورد له دژی هه‌وڵی شۆڤینیزمه‌كان ده‌ربخه‌ن. ئه‌و هه‌وڵه كارده‌كات بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو پێگه‌ی كورد بپارێزێت و كرانه‌وه‌یه‌كی گونجاویان له به‌رده‌مدا بكاته‌وه، بەوەش به‌مه‌ش كورد پێویستی به پاڵپشتیی هیچ وڵاتێكی دیكه نابێت. به‌ڵام ئایا كورد مافی ده‌بێت؟ له كاتێكدا 40 ساڵه كورد هه‌وڵ ده‌دات ژیانێكی ئازاد، شایسته و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد پێكبهێنێت".
ئۆجەلان باسی لەوەشکردووە "ماوه‌ی بیست ساڵه هه‌وڵی بێ وه‌چان ده‌ده‌م بۆ ئاشتی و چاره‌سه‌ریی دیموكراسیی پرسی كورد و سه‌رباری گۆشه‌گیرییه‌كانیش به‌رده‌وامیش ده‌بم له هه‌وڵه‌كانم. كار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی كورد پێگه‌ی خۆی هه‌بێت. وه‌رن پێكه‌وه كێشه‌ی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ین. با هه‌فته‌یه‌ك پێكدادان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان رابگیرێت. ته‌نانه‌ت بیركردنه‌وه له پێكدادانیش وه‌لابنێنین. من چاره‌ی ده‌كه‌م. باوه‌ڕ و متمانه‌م به‌خۆم هه‌یه، ئاماده‌م بۆ چاره‌سه‌ریی. به‌ڵام ده‌بێت ده‌وڵه‌ت و هزری ده‌وڵه‌تیش رێكاره‌كان بگرێته‌به‌ر".
لە کۆتایی پەیامەکەیشیدا رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە رایگەیاندووە "پیرۆزبایی جه‌ژن له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌م كه هه‌وڵی بێ وه‌چان ده‌ده‌ن بۆ به‌دیكردنی ئاشتیی و دیموكراسی، سڵاو بۆ سه‌رجه‌م زیندانیكراوه‌كانمان له گرتووخانه‌كاندا".
چاوپێکەوتنەکەی ئۆجەلان لەکاتێکدایە، پارێزه‌رەکانی دوێنێ چوارشەممە رایانگەیاند، سه‌ردانی گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی دوورگه‌ی ئیمرالییان كردووە و چاویان به ئۆجه‌لان كه‌وتووە.
هه‌فته‌ی رابردووش پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رایانگه‌یاند، بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی سه‌ردانی ئیمڕالی داواكارییه‌كی نوێیان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بورسا كردووە.
پارێزەرانی ئۆجەلان لەماوەی هەشت ساڵدا 812 جار داواکارییان بۆ دیداری ئیمرالی پێشکەشکردووە، رۆژی 2-5-2019 یەکەم دیداریان دوای داواکارییەکانیان لە ئیمرالی سازکرد. دیداری دووەمیش، رۆژی 22-5-2019 ئەنجامدرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.