کارمەندانی ئاسایشی کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران توانیان دەست بەسەر نزیکەی پێنج تۆن جگەردا بگرن و دواتریش لهناوی ببهن.
ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی کوردستان تیڤی ناردووە، ئاماژە بەوەدەکات: دوای ئەوەی لە رێکەوتی 7ی 8ی 2019 لەلایەن ئاسایشی کۆمەڵگای حاجی ئۆمەران دەست گیرا بەسەر چوار تۆن و 600 کیلۆگرام لە جگەری ئێرانی کە هەوڵدەدرا بەشێوەی نایاسایی هاوردەی هەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام توانرا لەلایەن کارمەندانی سهر به بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەشی ئابووری، دەستی بەسەردا بگیرێ.
هەروەها هاتووە: دوێنێ ڕێکكەوتی 8ی 8ی 2019 لە لایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگا توانرا ئەو جگەرە کە بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردەی سنووری هەرێمی کوردستان کرابوو، لەناو ببردرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.