سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له‌سه‌ر سنووری توركیا و سووریا روویاندا.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له كه‌ناڵی "ئێن تی ڤی" توركییه‌وه گواستییه‌وه و ڕایگه‌یاند: ئه‌و ته‌قینه‌وانه له عه‌مبارێكی هه‌ڵگرتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له شاری ره‌یحانلی توركیا روویانداوه كه هاوسنوور له‌گه‌ڵ سووریا‌ن.
تا ئێستا حكوومه‌ت زانیاری له‌باره‌ی زیانه گیانی و مادییه‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
هاوكات سوپای توركیا خانووه‌كانی ده‌وروبه‌ری شوێنی ته‌قینه‌وه‌كانی له دانیشتوانه‌كه‌ی چوڵ كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه به هۆكاری ئه‌م زنجیره ته‌قینه‌وانه بكات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.