به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، رووداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه له كه‌مپێكی تایبه‌ت به ئاواره‌كانی شنگال به ناوی كه‌مپی چه‌م مشكۆ له زاخۆ كه‌وته‌وه، كه ئه‌م كه‌مپه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی شنگال و ده‌كه‌وێته‌ی سنووری زاخۆ .
په‌یامنێری كوردستان تیڤی له زاخۆ رایگه‌یاند: كاتژمێر 3:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی رووداوێكی ئاگر كه‌تنه‌وه له‌و كه‌مپه روویدا.
هاوكات ئاشكرای كرد كه به هۆكارێكی نادیار ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه هیچ لێدوانێكی سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌و ئاگر كه‌وتنه‌وه‌یه ئاشكرا نه‌كرد.
به‌ڵام به‌پێی به‌دواداچونی كوردستان تیڤی له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه، هه‌شت خێوه‌ت ئاگریان گرتووه‌و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له چه‌ند رۆژی رابردوودا به هه‌مان شێوه ئاگر له‌و كه‌مپه كه‌وته‌وه كه به هۆیه‌وه 20 خێوه‌ت سووتان، كه ئه‌وانیش جگه له زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانیان لێنه‌كه‌وته‌وه .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.