Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 23:55

حکوومەتی هەرێم: بابەتی گەڕاندنەوەی یارمەتیی 13 ھەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دەستکەوتی هیچ حزبێک نییە

ھەندێ کەنالی راگەیاندن بابه‌ته‌كه‌ به‌ حزبه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە بابەتی گەڕاندنەوەی یارمەتیی 13 ھەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دەستکەوتی هیچ حزبێک نییە و حکومەتی ھەرێم مولکی ھەموو ھاوڵاتیانی کوردستانە.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:-

ھەندێ کەنالی راگەیاندن بە شێوەیەک بابەتی گەڕاندنەوەی یارمەتیی ١٣ ھەزار خاوەنپێداویستی تایبەتیان خستۆتەڕوو کە گوایە دەستکەوتی حزبێکە.

لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە کە ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی ژمارە ٤ی ئەنجوومەنی وەزیرانی رێککەوتی ٢٠١٩/٨/٧ بڕیاری لە سەر دراوە.

حکومەتی ھەرێم مولکی ھەموو ھاوڵاتیانی کوردستانە و ھەر بریارێکیش لە لایەن حکومەتەوە دەدرێت ھی ھەموو ھەرێمی کوردستانە و لایەنە بەشداربووەکانی ناو حکومەتیش لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا بە بێ جیاوازی خزمەتی ھەموو ھاوڵاتیان دەکەن. ھەروەک بەرێز سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە پێشەکیی ھێلەگشتیەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمیشدا ئاماژەی پێداوە، وەزارەتەکان ھی حکومەتی ھەرێمن نەک حیزبە بەشداربووەکانی ناو کابینە.

ھیوادارین دەزگاکانی راگەیاندنی حیزبەکانی بەشداربووی ناو حکومەت ڕەچاوی ئەم بنەمایە بکەن.

جوتیار عادل
وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.