Erbil 38°C یەکشەممە 30 ئاب 00:47

له‌ رۆژانى دووه‌م و سێیه‌مى جه‌ژندا که‌سوکارى زیندانیان ده‌توانن سه‌ردانیان بکه‌ن

پۆلیسی هەولێر وادەی سەردانیكردنی راگیراوانی لە جەژنی قورباندا راگەیاند
کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر سەبارەت بە سەردانیكردنی راگیراون لە لایەن كەسوكاریانەوە رایگەیاند "رۆژی یەكەمی جەژنی قوربان، كە دەكاتە یەكشەمەی داهاتو (11-8-2019)، سەردانیكردنی راگیراوان رێگاپێدراو نیە، بەڵام رۆژی دووەم و سێیەم كەسوكاری ڕاگیراوان دەتوانن سەردانیان بكەن".

خەسرۆ غازی خۆشناو، بەڕێوەبەری پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی هەولێر ئاماژەی بەوەشكرد، "رۆژی دووەمی جەژن (12-8-2019) تایبەتە بە ئافرەتان و هەروەها رۆژی سێیەمیش (13-8-2019) پیاوان دەتوانن سەردانی ڕاگیراوان بكەن.

وتیشی" ئه‌وان ئامادەكاریان بۆ پێشوازیكردن لە سەردانیكاران كردوە و هیوای خواست كەسوكاری راگیراوان لە كاتی سەردانیكردندا رەچاوی رێنماییەكانی پۆلیس بكەن.
 
دەربارەى کاتى سەردانیکردنەکە بۆ پاش جەژن، خۆشناو راشیگەیاند " كاتی سەردانیكرن لە هەردوو رۆژی دووەم و سێیەمی جەژندا، لە كاتژمێر 8ی بەیانیەوە بۆ كاتژمێر 12ی نیوەڕۆیە و دوای جەژنیش سیستمەكە وەك پێشووی لێدێتەوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.