تیمه‌كانى به‌شی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه (100-150) ویلی ئوتومبیلی دزیبو.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاوی كرده‌وه كه هاوڵاتییه‌ك له‌به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد كه لهكۆگاكهیدا ژماره‌یه‌كی زۆر ویلی تایه‌ی ئوتومبیلی لێدزراوه.
راشیدهگهیهنن ، پاش ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینهوهكانو كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد، تونرا هه‌ر ئه‌مرۆ تۆمه‌تباره‌كه له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌كاتی فرۆشتنی ویله‌كاندا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به‌هاوكاریی ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیربكرێت كه به‌نیاز بووه هه‌ر ویلێك به 150 دۆلار بفرۆشێت.
پۆلیسى سلێمانى ده‌شڵێت تۆمه‌تباره‌كه ناوی (هـ، ح، م)و له‌دایكبوی ساڵی 1979و له‌ئێستادا به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.

دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.