رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت ئاشكرای كردووه كه ئه‌و فڕۆكه ئه‌مریكییه‌ی له ره‌زوانییه كه‌وتۆته خواره‌وه ، هه‌ڵگری رۆكێته و فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕیش بووه.
رۆژنامه‌كه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی گواستۆیه‌تییه‌وه كه ئه‌و فڕۆكه ئه‌مریكییه‌ی له یه‌كێك لهگێڵگهكانی ناوچه‌ی ره‌زوانییه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كه‌وتۆته خواره‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی سیخوڕی و بێفڕۆكه‌وان بووه‌و هه‌ڵگری رۆكێتیشه.
دوێنێ وته‌بێژ به‌ناوی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند: فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی سه‌ر بههاوپهیمانییهتییهكه رۆژی چوارشه‌ممه به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی هونه‌ری كه‌وتۆته خواره‌وه‌و دواتریش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌وه به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.