رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ رایدهگهێنێت کچێکی خەڵکی سنە لەکاتی نەشتەرگەری پزیشکی و بە هۆی هەڵەی کادری پزیشکی نەخۆشخانەکەوە گیانی لە دەست دا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى بڵاوی كردهوه كه بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو کچێکی تەمەن 15 ساڵی دانیشتووی گەڕەکی عەباسئاوای شاری سنە بە ناوی ”پەرەستوو نەسیری“ لەکاتی ئەنجام دانی نەشتەرگەری زراو (کیسە صفری) بە هۆی کەمتەرخەمی و هەڵەی پزیشکی گیانی لە دەست داوە.
سەید فواد حوسێنی، بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی یەکی سنە وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە کە بەدواداچوون بۆ هۆکاری گیان لە دەست دانی پەرەستوو دەکەین.
رێكخراوی ههنگاو دهشڵێت رۆژى دووشهممهى رابردوو ، منداڵێکی تەمەن 5 ساڵی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ” محەمەد ئیبراهیمی“ بە هۆی لێدانی دەرزی هەڵە گیانی لە دەست دابوو.
دارشتنهوهی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.